کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:21 - 19 گەلاوێژ 2720

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شنۆ دوای تەمەنێک پڕ سەروەریی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی حاجی "عەبدوڵڵا داشبەند" لە شاری نەڵۆس ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی عەبدوڵـلا داشبەند باوکی شەهید "ڕەسووڵ داشبەند" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

شەهید ڕەسووڵ ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی لە گوندی "پرداوێ" لەدایک بووە و ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانانی ١٣٦٧ی هەتاوی لە شەڕ و دەرگیری دژی هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان لە شوێنێک بە ناوی "چۆمی سەرکەم" بەهۆی تۆپباران تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

گڵکۆی ناوبراو لە "سێ سنوور"ە.

حاجی عەبدوڵڵا هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.