کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

18:07 - 28 خەزەڵوەر 2720

کاک "قادر مەحموودی" باوکی شەهید "محەممەد مەحموودی" پێشمەرگەی هێزی "بەیانـ"ـی" حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "قادر" کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچە و جێگای بڕوای خەڵک بوو ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

شەهید "محەممەد مەحموودی" لە ساڵی ١٣٤٧ لە گوندی "کانی عەلی گردە"ی شاری بۆکان لەدایک بووە.

شەهید "محەممەد" هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە  پەیوەست بووه بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە و لە هێزی "بەیانـ"دا سازماندرا  و بە پلەی سەرپەل تێکۆشانی دەکرد.

 لە ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانان ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لەگەڵ هاوسەنگەرێکی بەناوی "قادر عەباسی" لە تێکهەچوونێکدا دژی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران لە گوندی "شاری کەند"ی  "تورجان" سەر بە شاری بۆکان لە دوای بەربەرەکانێـ"ـیەکی قارەمانانەدژی دوژمن تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خزم و کەسوکاری کاک "قادر مەحموودی" دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.