کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

16:16 - 12 رێبەندان 2720

ئـێوارەی ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ هەتاوی، کاک "محەممەد ئەمین عەبدوڵڵاهی" ناسراو بە ''وەستا مینە'' باوکی شەهید ''خالید عەبدوڵڵاهی'' لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.

کاک "محەممەد ئەمین'' کەسایەتییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و وەفادار بە ڕێبازی کوڕەکەی بوو.

شەهید ''خالید عەبدوڵڵاهی'' لە ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی لە شاری سەقز لە دایک بووە.

شەهید ''خالید عەبدوڵڵاهی'' ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ ٩ پێشمەرگەی دیکەی حیزبی دێموکرات  بە دەستی خۆفرۆشێک بە ناوی ''ئەبوو ١٣''  لە ''هەرمێدۆڵ'' لە ناوچەی سەقز شەهید کرا.

تەرمی کاک "محەممەد ئەمین'' لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.