کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

11:08 - 6 رەشەمه 2719

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەشەمە‌ی ١٣٩٨ی هەتاوی، حاجی "ساڵح عەبدی" باوکی شەهید "ئەنوەر عەبدی" خەڵکی گوندی "دزڵی" سەر بە ناوچەی هەورامان، لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی "ساڵح" باوکێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "ئەنوەر عەبدی" ساڵی ١٣٣٨ لە گوندی "دزڵی" لەدایک بوو.

دوای پەلاماری داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بوو و ئەرکی پێشمەرگایەتی خۆی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕیوە دەبرد.

دەرئەنجام شەهید "ئەنوەر عەبدی" لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی جەنایەتکاری پەت و سێدارە، لە ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٥٩ی هەتاوی، لە شوێنێک بەناوی "کۆڵان" تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

گڵکۆی ناوبراو لە گوندی "دزڵی" دایە.

حاج "ساڵح" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی ڕۆڵە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.

حاجی ساڵح کە بۆ سەفەر سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو لە شارۆچکەی "خۆرماڵ" ماڵاوایی لە ژیان دەکات و تەرمی ناوبراو هەر لەو شارۆچکەیە بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێرده دەکرێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.