کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

11:20 - 19 رەشەمه 2719

حاج "عەلی مەحموودی" ناسراو بە "عەلی مەلا" باوکی شەهید "سلێمان مەحموودی" خەڵکی شاری "مەهاباد" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاج عەلی باوکێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی ڕۆڵە شەهیدەکەیەوە دەکرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لەگەڵ ٥٨ بنەماڵەی مەهابادی، لەلایەن ڕیژیمی ئێرانەوە بۆ شاری "دامەغان" سەر بە پاریزگای "سمنان" دوور خرانەوە و پاش دوو ساڵ ئازاد کرا.

شەهید "سلێمان مەحموودی" ناسراو بە "بێکەس" ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە "مەهاباد" لەدایک بوو.

دوای هێرشی ڕێژیمی خوێنمژی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و ئەرکی حیزبیی خۆی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

دەرەنجام شەهید "سلێمان" ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی پەت و سێدارە، لە شوێنێک بە ناوی "کانی بداخ" تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

حاج "عەلی" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.