کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:12 - 21 رەشەمه 2719

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی، حاجی "ئەنوەر بەگی ئەحمەدی" باوکی شەهید "موزەفەر ئەحمەدی" خەڵکی شاری "بانە"، دوای تەمەنێک پڕسەروەری، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی "ئەنوەر" کەسایەتییەکی ناوداری بنەماڵەی گەورەی ئەحمەدییەکانی شاری "بانە" بوو.

ناوبراو پیاوێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەری بانە و ناوچەکە بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "موزەفەر ئەحمەدی" ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە گوندی "کەندەسوورە"ی بانە، چاوی بە دنیا هەڵێنا.

ناوبراو دوای ئەوەیکە پەیوەست بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بوو لە یەکیەتیی لاوان سازمان درا و ئەرکە حیزبییەکانی خۆی ڕادەپەڕاند.

شەهید "موزەفەر" ئەندامێکی خوێندەوار و چالاکی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات بوو.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەری ١٣٦١ی هەتاوی لە "بانە"، لەلایەن ڕێژیمی پەت و سێدارە ئێعدام کرا و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

حاجی "ئەنوەر" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.