کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:26 - 22 رەشەمه 2719

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، کاک "فەتحوڵڵا ڕەجەبی" باوکی شەهید "ڕەمەزان ڕەجەبی"، خەڵکی گوندی "کۆمەدەرە" سەر بە شاری "پاوە"، بەهۆی بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "فەتحوڵڵا" پیاوێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

هەروەها، کاک فەتحوڵڵا لە ساڵەکانی ٦٠ی هەتاوی، بۆ ماوەی چەند ساڵ زیندانیی سیاسی بووە.

شەهید "ڕەمەزان ڕەجەبی" ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە گوندی "کۆمەدەرە" لەدایک بوو.

دوای پەلاماری داگیرکەرانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەهۆی لێهاتووییەوە بوو بە "جێگر لک" و ئەرکە حیزبییەکانی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

دەرەنجام شەهید "ڕەمەزان" لە ڕێکەوتی ٥ی ڕێبەندانی ١٣٦٠ی هەتاوی لە دەرگیرییەک دژی ڕێژیمی ئێران، لە شوێنێک بەناوی "دێ کانان"، تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

گڵکۆی ناوبراو لە گوندی "تفێنـ"ـدایە.

کاک "فەتحوڵڵا" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.