کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:45 - 16 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی هەینی ١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "ساڵح سەلیمی"، باوکی شەهید "مەعروف سەلیمی" لە گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری "سنە" دوای تەمەنێک پڕسەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ساڵح" پیاوێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "مەعروف سەلیمی" ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی، لە گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری "سنە" لەدایک بوو.

دوای هێرشی داگیرکەرانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و وەکوو یاریدەری کادر ئەرکی حیزبیی خۆی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

دەرەنجام شەهید "مەعروف سەلیمی" لە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپوڕی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی پەت و سێدارە لە شوێنێک بە ناوی "باوەڕێز" سەر بە شاری "سنە" تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

گڵکۆی ناوبراو لە گوندی "ساروقامیش" دایە.

کاک "ساڵح" هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بە دور لە هەر چەشنە کۆبوونەوەیەک لەلایەن بنەماڵەی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.