کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

11:28 - 21 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە، حاجی ''مارف موزەفەری'' ناسراو بە حاجی ''مارف ڕێواس'' باوکی شەهید ''عوسمان موزەفەرەی'' خەڵکی ناوچەی شاروێران، لە تەمەنی ۸۳ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی "مارف" پیاوێکی قسەخۆش و خۆشەویستی خەڵکی مهاباد و ناوچەی شاروێران بوو.

ناوبراو لە ساڵی ٤۷ی هەتاوی بەهۆی پەیوەندیگرتن لەگەڵ حیزبی دێموکرات تووشی گرتن بووە و  لە ماوەی چل ساڵ دەسەڵاتداریی ڕێژیمی ئێران، زۆر جاران تووشی زیندان و توندوتیژی بووەتەوە، بەڵام هەر نەیانتوانی ورەی بەرزی بڕووخێنن.

حاجی "مارف" باوکی شەهید ''عوسمان موزەفەری'' بوو کە ساڵی ٦۷ی هەتاوی بە دەستی جەلادانی ڕێژیمی ئیسلامی لەسێدارە درا.

هەروەها کوڕێکی دیکەی حاجی "مارف" بۆ ماوەی ۸ ساڵ زیندانیی سیاسی بووە.

حاجی "مارف" باوکی کادرێکی پێشووی حیزبی دێموکرات بە ناوی ''قاسم موزەفەری'' بوو کە بەو هۆکارەش زۆر جاران لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کوردستانەوە ئازار دراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.