ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک ''خزر خزری'' ناسراو بە ''خدرە شینە'' باوکی شەهید ''بایزید خزری''، خەڵکی گوندی ''دووچۆمان'' سەر بە شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک ''خزر خزری'' کەسێکی نیشتمانپەڕوەر و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو.
شەهید ''بایزید خزری'' ناسراو بە ''بایزە قەندە'' ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی لە گوندی دووچۆمان لەدایک بووە.
ناوبراو ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی پێوەست بە ڕێزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.
شەهید ''بایزید'' کوڕێکی باش و ڕووح سوک بووە و بەو هۆیەوە لەلایەن شەهید سەروان ''چەکۆ'' ناوی دەنێرێتە ''بایزە قەندە''.
شەهید ''بایزید'' لە ڕێکەوتی ١٥ی گەڵاوێژی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ کاک '' تاهیر تاشە، یوسف ئەحمەدی، حوسێن مامەندی'' لە چۆمی "کەڵوێـ"ـدا خنکان کە داوی مانگێک لەو ڕووداوە تەرمەکەی دۆزرایەوە.
تەرمی کاک ''خزر خزری'' لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی کوردستان ئەسپێردا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.