کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

18:24 - 8 سەرماوەز 2721

کاک ''قادر شەباب'' باوکی شەهید ''ئەحەد'' شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەز لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

 کاک "قادر" کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی بوو.

شەهید "ئەحەد شەباب" خەڵکی مەهاباد ساڵی ١٣٩٥ پەیوەست بوو بە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە.

شەهید ''ئەحەد شەباب'' پێشمەرگەی ئازا و چاونەترسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی لە شەڕ و تێکهەڵچوون لە سنووری کێلەشین بە برینداری کەوتە دەست هێزە تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و دواتر شەهید کرا.

تەرمی کاک ''قادر'' لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی هاوخەمیان دەزانێت.