کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

10:14 - 9 رێبەندان 2719

کاک "محەممەد ڕەشید مینبەری" باوکی شەهید "تۆفێق مینبەری"، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "محەممەد ڕەشید مینبەری"، ناسراو بە "میرزا ڕەشە"، خەڵکی گوندی "نییەر"، لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکی سنە کۆچی دوایی کرد.

مام "ڕەشید" کە یەکێک لە کەسایەتییە خۆشناوەکانی ناوچەکە بوو، بەردەوام شانازیی بە کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد و لە بەرانبەر دوژمندا کۆڵی نەدەدا.

شەهید "تۆفێق مینبەری"، ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە گوندی نییەری سنە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە.

شەهید "تۆفێق" ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە دەرگیرییەکی نابەرامبەردا لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی چڵکاوخۆر و پاسدارەکانی جەماران شەهید بوو و چووە نێو ڕیزی سەروەرانی مێژووی کورد و کوردستانەوە.

تەرمی مام "ڕشید"، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.