کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

11:45 - 23 رێبەندان 2719

ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی ڕێبەندان، کاک "لوتفوڵڵا دانایی" باوکی شەهید "محەممەد دانایی" خەڵکی گوندی "کوێک" لە ناوچەی سوورسووری کامیاران، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا ، لە شاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "لوتفوڵڵا" پیاوێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "محەممەد دانایی" ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە گوندی "کوێک" سەربە شاری کامیاران، لەدایک بوو.

دوای هێرشی داگیرکەران بۆسەر خاکی کوردستان، پەیوەست بە ڕیزی هێزی پێشمەرەگەی کوردستانەوە بوو و ئەرکی حیزبیی خۆی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

دەرئەنجام شەهید "محەممەد" لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی دڕندەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانان ١٣٦٢ی هەتاویدا، لە گوندێک بەناوی "زەلکە" سەر بە ناوچەی ساراڵی دیواندەرە، تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

گڵکۆی ناوبراو لە گوندی "زەلکە" دایە.

کاک "لوتفوڵڵا" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی ڕۆڵە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.