کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی کوردستان لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

12:57 - 2 خاکەلێوه 2721

ڕێکەوتی ای خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی حاجی "کەریم ئەحمەد دووژن" باوکی شەهید "یووسف ئەحمەد دووژن" لە گوندی "ڕەحیم خانـ"ـی سەر بە بۆکان دوای تەمەنێک سەربەرزانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی "کەریم ئەحمەد دووژن" کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەردەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد.

شەهید "یووسف ئەحمەد دووژن" ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە گوندی "ڕەحیم خان" سەر بە بۆکان لەدایک بووە و بە پلەی تەشکیلاتیی پێشمەرگە هەتا دوایین ساتەکانی شەهیدبوونی  خزمەتی بە نەتەوەکەی کردووە.

شەهید "یووسف" ڕێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٦١ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا لە گوندی "قەرەکەند" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی بووە.

تەرمی حاجی "کەریم لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری حاجی "کەریم ئەحمەد دووژن" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.