کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:50 - 30 جۆزەردان 2721

باوکی شەهیدێکی کوردستان بەهۆی بەساڵاچوویی و پیرییەوە بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان، "مەحموود ڕەحمانی" باوکی شەهید "ئەفراسیاب ڕەحمانی" خەڵکی "لۆن سادات" سەر بە شاری کامیاران بەهۆی بەساڵاچووی و تەمەنی زۆرەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید "ئەفراسیاب ڕەحمانی" ساڵی ١٣٥٦ی هەتاوی لە گوندی "لۆن سادات" لەدایک بووە و ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی لە ڕووداوێکدا لە کەمپی دێگەڵە شەهید دەبێت.

کاک مەحموود کەسێکی خۆشەویشت و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بووە و هەتا کاتی ماڵاوایی کردنی لە ژیان بەردەوام شانازیی بە ڕێگا و ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی

بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.