کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

18:42 - 3 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕ سۆفی "عەبدوڵڵا خوداکامیل کوردستانی" کوڕی سۆفی "عەزیم" باوکی شەهید "یەدوڵڵا خوداکامیل کوردستانی " خەڵکی پاوە بەهۆی بەساڵاچوویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید "یەدوڵڵا خوداکامیل کوردستانی" ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە شاری ''پاوە'' لەدایک بووە و بە پلەی تەشکیلاتیی پێشمەرگە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٣٦٠ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا دژی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە "دڕۆڵە" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.

گڵکۆی شەهید "یەدوڵڵا" لە شوێنێک بە ناوی "دڕۆڵە"یە.

سۆفی "عەبدوڵڵا " کەسێکی خۆشەویست و جێی متمانەی خەڵک بووە و هەر ئێستاش کوڕێکی ناوبراو بە ناوی "عەسکەر خوداکامیل کوردستانی" وەک پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێیە.

تەرمی سۆفی "عەبدوڵڵا" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.