کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

19:23 - 13 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی "محەممەدموراد ئیسلامی"، باوکی شەهید "زانیار ئیسلامی"، خەڵکی گوندی "چشمییەر"، سەر بە شاری "سەوڵاوا"،لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "محەممەدموراد" باوکی شەهید "زانیار" پیاوێکی تێکۆشەر و دڵسۆز بوو هەر بۆیە کوڕێكیشی پەیوەست ببوو بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە.

شەهید "زانیار ئیسلامی" کوڕی کاک "محەممەدموراد ئیسلامی"، ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی لە سەیرانگای "بیمیری"، شاری "پاوە" لە شەڕێکی قورسدا دژی داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.

کاک "محەممەدموراد ئیسلامی"، پیاوێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو و هەموو کات بە شانازییەوە باسی لە کوڕە شەهیدەکەی دەکرد.

ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "محەممەدموراد"، دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.