ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژ کاک " "نەبی یووسفی" باوکی شەهید "عەلی یووسفی" خەڵکی گوندی "ئەڵک" سەر بە شاری "کامیاران" بەهۆی نەخۆشی بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "نەبی یووسفی" هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی و حیزبی دێموکرات مایەوە.
ناوبراو لەنێو خەڵكدا ڕێزێکی زۆری هەبووه و کەسایەتییەکی خۆشناو بووە.
شەهید "عەلی یووسفی" ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە گوندی "ئەڵک" لەدایک بووە.
دوای ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران هێرش دەکاتە سەر خاکی کوردستان ناوبراو پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بووە.
ناوبراو لە ڕیزەکانی حیزبدا وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە دەبرد.
شەهید "عەلی" ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٦٠ لە دەرگیرییەکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە گوندی "تەختی زەنگی" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.
تەرمی ناوبراو لە گوندی "ئەڵک" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "نەبی یووسفی" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت