کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی فەرماندەیەکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:32 - 5 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: باوکی فەرماندەیەکی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری دیواندەرە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "ڕەحیم دۆستی" باوکی یەکێک لە فەرماندە قارەمانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری دیواندەرە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ڕەحیم دۆستی، کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای باوەڕی خەڵک بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕەکەی مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید عەلی، فەرماندەی قارەمانی دێموکرات لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، وێڕای ١٧ پێشمەرگەی قارەمانی دیکە لە گوندی "سەڵماتاوا"ـی شاری بیجاڕ، لە شەڕێکی ئۆستوورەییەدا دژی داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری کاک ڕەحیم دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.