کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی فەرماندەیەکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:42 - 26 رێبەندان 2720

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان کاک "سدیق بەیگی" باوکی شەهید "ئیقباڵ بەیگی" فەرماندەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنه کۆچی دوایی کرد.

کاک "سدیق" كەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی سنە و ناوچەی "ساراڵ" بووە. جیا لەوەیکە ناوبراو کوڕێکی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کردووە؛ کوڕێکی دیکەی بە ناوی کاک "کیومەرس بەیگی" پێشمەرگەیە و لە ڕەوتی خەباتدا کەمئەندام بووە.

كاک "سدیق بەیگی" کەسێکی جێگای متمانە و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی سنە بووە و بە درێژایی تەمەنی ڕێژیمی ئیسلامی بەردەوام لەژێر هەڕەشە و زەبروزەنگی بەکرێگیراوانی ئەو ڕێژیمەدا بووە.

چەندین جار بەهۆی ئەوەیکە کوڕەکەی پێشمەرگە بووە لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر كراوە، بەڵام هەمیشە بە ورەی بەرزی خۆی داگیرکەرانی بەچۆكدا هێناوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای خەم و پەژارەی خۆی بۆ کۆچی دوایی کاک "سدیق" سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات.