کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات، ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:35 - 12 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ، کاک ''عەبدوڵڵا ئەحمەدی''، خەڵکی گەڕەکی تاچیناوێی شاری شنۆ، لە تەمەنی ۷۱ی ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "عەبدوڵڵا"، باوکی ''سولەیمان ئەحمەدی''، کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە ڕیزەکانی پێشمەرگایەتیدا چەکی شەرەف و پارێزەریی لە خاک و نیشتمانەکەی لە شان کردووە.

کاک "عەبدوڵڵا" کەسێکی دڵسۆز بووە و هەردەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕە پێشمەرگەکەی خۆی کردووە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.