کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

17:02 - 17 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: کاک "شوکروڵا لوتفی" باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ هەمیشە دڵی له لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "شوکروڵا لوتفی" کوڕی ئەحمەد لە دایکبووی ساڵی ۱۳۱۹ی هەتاوی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی ۷٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک شوکروڵا دانیشتووی گەڕەکی کانی کووزەڵەی شاری سنە بوو. ناوبراو ۱٥ ڕۆژ لەمەوبەر تووشی  ڕووداوی هاتوچۆ بوو که دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانه، سەرئەنجام بەیانی رۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۷ی رەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە له نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی شاری سنە بۆ هەمیشه ماڵاوایی لە ژیان کرد. 

کچێکی کاک شوکروڵا بە ناوی "دڵنیا لوتفی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانه و ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی لە ریزەکانی حیزبدا بەڕێوە دەبات.

تەرمی کاک شوکروڵا لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵه، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.