کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:20 - 5 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "حوسێن ڕەزایی" باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "فەرزاد ڕەزایی"، خەڵکی گوندی "کۆرەدەرەی خۆرەتاو" سەر بە شاری کامیاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "حوسێن" ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە. کوڕێکی ناوبراو بە ناوی "فەرزاد ڕەزایی" ماوەی ٢٠ ساڵە لە ڕیزی هێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندایە و لە مەتەرێزی خەبات بۆ گەل و نیشتمانەکەی چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە.

کاک "حوسێن ڕەزایی" هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد و هەتا دواهەناسە بە ڕێگا و ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار بوو. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "حوسێن" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.