کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

11:54 - 8 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: "ڕەحمان ڕەحمانی" باوکی هاوڕێی پێشمەرگە ئیسماعیل ڕەحمانی بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک رەحمان رەحمانی باوکی هاورێ کاک ئیسماعیل رەحمانی کادری حیزب و جێگری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی، رۆژی هەینی رێکەوتی ۷ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی لە تەمەنی ۷۸ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک رەحمان کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی فەیزوڵلابەگی سەقز بوو کە بەردەوام هاندەر و پاڵپشتی پێشمەرگەکانی کوردستان بووە و بە خەمخۆرێکی کوردستان ناسرابوو.

 تەرمی ناوبراو هەر هەمان ڕۆژ لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی گوندی تۆمارقامیش بەخاک سپێردرا.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران وێرای بەداخبوونی بۆ کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و بەتایبەت کاک ئیسماعیل رەحمانی دەکات و خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێ.