کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:01 - 17 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوە کاک "عەزیز خزر‌پوور" لەدایکبووی ساڵی  ١٣١٧ی هەتاوی خەڵکی گوندی "گولی مەرزینگ" سەر بە شاری بۆکان و باوکی "سەعدوون خزر‌پوور" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بەهۆی بە ساڵاچووییەوە لە نەخۆشخانەی تەورێز کۆچی دوایی کرد.

کاک "عەزیز" لە سەرتای شۆڕشی گەلانی ئێران چەکی بەرگری لە خاک و نیشتمانی کردبووە شان و لە پاسگای قەرەمساڵی سازمان درابوو.

ناوبراو دواتر وەک ئەندامێکی چالاک لە نێوخۆ ئەرک و ئەسپاردەکانی حیزبی بەڕێوە بردووە.

ماڵی کاک "عەزیز خزر‌پوور" شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی هێزی بەیان بووە و بە هۆیەوە چەندین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ئازار و ئەزیەت کراوە.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی "سەعدوون خزر‌پوور" ماوەی چەند ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ڕزگاریی نەتەوەکی خەبات دەکات.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "عەزیز" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.