کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە سەقز کۆچی دوایی کرد

11:22 - 8 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک ''ئەحمەد محەممەدی'' خەڵکی گوندی ''قشڵاخی ساڵە بەیگ'' سەر بە شاری سەقز، باوکی ''حەیدەر محەممەدی'' پێشمەرگەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ''ئەحمەد'' کەسێکی نیشتمانپەرەور و حیزبدۆست بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

''حەیدەر محەممەدی'' کوڕی کاک ''ئەحمەد'' لەنێو ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا لەپێناو گەیشتن بە ماف و ئامانجەکانی گەلی کورد چەکی شەرفی لە شان کردووە و ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بەڕێوە دەبات.

تەرمی کاک ئەحمەد لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.