کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

12:55 - 11 پووشپەڕ 2722

کاک سەید "کامیل قورەیشی" باوكی سەید "مێهران قورێیشی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

سەید "کامیل" ساڵی ١٣٤٨ لە گوندی سەرچنار(کەربەڕەزاخان) لەدایک بووە و پاش تەواوکردنی قۆناغی سەرەتایی خوێندن بنەماڵەی ناوبراو بۆ شاری مەهاباد کۆچ دەکەن.

ناوبراو کەسێکی حیزبدۆست بوو و ئاواتی ئەوە بوو ڕزگاریی خاک و نیشتمانەکەی ببینێت.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی سەید "مێهران قورەیشی"  چەندین ساڵە لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا بۆ ئازادی و سەربەستیی کوردستان خەبات دەکات.

برایەکی سەید "کامیل" بە ناوی سەید "جەماڵ قوڕەیشی" کە ئەندامی حیزبی دێموکرات بوو ساڵی ١٣٧٢ لەلایەن داگیرکەرانی نیشتمان دەسبەسەر کرابوو  و ساڵی ١٣٨٢ لە زیندانی ورمێ ئیعدام دەکرێت.

سەید "کامیل قورێیشی" وەک باوکی پێشمەرگەیەک هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

تەرمی کاک سەید "کامیل قورەیشی" لە شاری مەهاباد بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.