کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:31 - 15 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، مام "خدر چۆلی" باوکی پێشمەرگەی کوردستان هاوڕێ "حوسێن چۆلی" لە ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

 مام "خدر" لەدایکبووی ساڵی ١٣١٧ی هەتاوی، لە گوندی "قایێر"ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بوو.

مام "خدر چۆلی" باوکی "حوسێن چۆلی" ناسراو بە "ئاگریـ"ـیە کە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەریکی ڕاپەراندنی خەبات و ئەرکی پێشمەرگایەتییە.

لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی و لە شەڕێکی نابەرابەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گوندی "قایێر"دا کە بەداخەوە ١٨ پێشمەرگەی حیزب تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل بوون، مام "خدر" توانیبووی لە گەرمەی شەڕەکەدا کە هێزی پێشمەرگە گەمارۆ درابوو، ٧ پێشمەرگە ڕزگار بکات.

کاتژمێر ١٢ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی سێشەممە، تەرمی مام "خدر" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا و هەر لە گۆڕستانی گوندی "قایێر"دا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی مام "خدر" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانێت.