کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:44 - 15 جۆزەردان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک "عومەر سەلیمی" خەڵکی "مەهاباد" و باوکی "ڕەحمان سەلیمی" پێشمەرگەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کۆچی دوایی کرد.

کاک "عومەر سەلیمی" ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی لەدایک بووە. ناوبراو کەسایەتییەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بووە؛ هەروەها کەسێکی زەحمەتکێش و خۆشەویست بووە و هەمیشە بەدەم داواکارییەکانی خەڵکەوە چووە.

"ڕەحمان سەلیمی" کوڕی کاک "عومەر"، یەکێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە لە ساڵی ١٣٩٧ـەوە لە ڕیزەکانی شۆڕشدایە و چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە.

کاک "عومەر" هەتا سەر وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی کوڕە پێشمەرگەکەیەوە مایەوە و ئاواتی ڕزگاریی کوردستان و ئازادیی گەلەکەی بووە.

تەرمی کاک "عومەر" لە زێدەکەی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.