کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:06 - 22 گەلاوێژ 2720

باوکی پێشمەرگەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پاش ماوەیەکی زۆر بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە سەرەنجام دڵە تاسەبارەکەی لە لێدان کەوت.

کاک "حوسێن یووسفی" باوکی "محەممەد یووسفی" یەکێک لە فەرماندەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پاش ماوەیەک بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، سەرەنجام ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "حوسێن یووسفی" لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە شاری "پیرانشار" بوو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو لەنێو خەڵکی شارەکەیدا بوو و هەتا سەر وەفادار بە ڕێبازی کوڕەکەی مابووەوە.

"محەممەد یووسفی"، کوڕی کاک "حوسێن" یەکێک لە فەرماندەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە و چەندین ساڵە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا خەریکی خەبات و تیکۆشان بۆ داکۆکی لە مافی نەتەوەکەیەتی.

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاویژ، تەرمی کاک "حوسێن" لەنێو ئاپۆڕای خزم، کەسوکار و خەڵکی شارەکەدا لە گۆڕستانی "کۆنەخانێ" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری کۆچکردوو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.