کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

13:37 - 6 خەرمانان 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "ئەحمەد حوسێن‌پوور" باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "محەممەد حوسێن‌پوور"، خەڵکی شاری "نەغەدە" بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ئەحمەد حوسێن‌پوور" لە گوندی "کەڵەکۆکەی سەرێ" کە ئەو کات مەقەڕی حیزبی لەو گوندە بووە ماڵی شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە دەبێت.

دوای هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ ئەو گوندە دەچنە گوندی "گەرگوولی سەرێ" و پاشان کە گەرگوولیش لەلایەن ڕێژیمی داگیرکەرەوە تۆپباران دەکرێت بۆ شاری "مەهاباد" کۆچ دەکەن و لە کۆتاییدا دەگەڕێنەوە بۆ شاری "نەغەدە".

کاک "ئەحمەد" کەسێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

ناوابراو هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە.

کوڕێکی کاک ئەحمەد بە ناوی "محەممەد" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و چەکی بەرگریی لە نیشتمانی کردووەتە شان.

تەرمی کاک "ئەحمەد" لە شاری "نەغەدە" بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.