کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

11:39 - 18 خەرمانان 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "سەدیق ڕەزایی" باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات بە ناوی دوکتور "فازڵ ڕەزایی"، خەڵکی گوندی "لۆن" سەر بە شاری کامیاران، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "سەدیق ڕەزایی" کوڕی "مەلا مستەفا"، ٦ی گەلاوێژی ١٣١٧ی هەتاوی لەدایک بووە. ناوبراو کەسایەتییەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەری گوندی "لۆن" و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بووە.

دوکتور "فازڵ ڕەزایی" کوڕی کاک "سەدیق"، یەکێک لە کادرەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە ماوەی زیاتر لە بیست ساڵە لەنێو ڕیزەکانی شۆڕشدایە و چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە.

کاک "سەدیق ڕەزایی" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی کوڕە پیشمەرگەکەی وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.