کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی چوار پێشمەرگەی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

18:11 - 7 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی کاک سەید "محیەدین ئەحمەدی" کوڕی سەید "محەممەد" باوکی چوار پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک سەید "محیەدین" لە گوندی "ئینچکە"ی سەقز لەدایک بووە. لە دەیەی ٤٠ هەتاوی پێوەندی بە حیزبی دێموکراتەوە دەگرێت و لەگەڵ هاوڕێیانی، شەهیدان "سلێمان و عەبدوڵڵا موعینی" لە ڕێبەرانی شۆڕشی ٤٧ـ٤٦دا کاری تەشکیلاتی کردووە.

لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی ڕێژیمی پاشایەتیدا چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئەو کاتەوە دەسبەسەر و زیندانی کراوە.

ناوبراو کەسێک بووە دژی سیستمی دەرەبەگایەتی بووە و لە ڕێکخستنی چەکدارەکانی پێش شۆڕشی ١٣٥٧ی هەتاویدا کاری کردووە و دواتر بە فەرمی بووەتە پێشمەرگە و چەکی بەرگری لە نیشتمانی کردووەتە شانی.

کاک سەید "محیەدین" لە شوێنێک کە پێشمەرگاکان ئیستراحت دەکەن و ڕێژیم بە شوێنی پێشمەرگەکان دەزانێت شەڕێکی قورس ڕووی دەدات. لەو شەڕەدا دەسبەسەر دەکرێن و حوکمی ئێعدامی بەسەردا دەسەپێت. 

لە ساڵی ٦١ی هەتاوی لە شەڕی "چوارگا" دەسبەسەر کراوە دواتر ٩ مانگ و ٢٧ ڕۆژ لە چاڵە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ڕادەگیرێت و حوکمی ئێعدامی بەسەردا دەسەپێت.

دواتر بە بڕیاری "مونتەزیری" وەبەر عەفوو دەکەوێت و لە زیندان ئازاد دەکرێت.

ناوبراو دواتر لە گوندی "لاسەگوڵان" نێشتەجێ دەبن و پاشان لە گوندی "قۆزلوو" بەهۆی ئەوەیکە لەگەڵ شەهیدان سلێمان و عەبدوڵڵا موعینی کاری تەشکیلاتی دەکات و لێی ئاشکرا دەبێت و لە ترسی ئەوەیکە لەلایەن ڕێژیمی شاوە دەسبەسەر نەکرێت ڕوو لە شاری مەهاباد دەکات.

کاک سەید "محیەدین" دوای هەموو سەختییەکانی ڕێگای خەبات؛ وەک ئەندامێکی دڵسۆز و چالاک لە مەهاباد درێژە بە کار و چالاکییەکانی دەدات.

ناوبراو یەکێک لە کەسانە بووە کە لە ڕێکخستنەکانی ناو شاری مەهاباددا کاری کردووە. لە جەریانی گرتنی پادگانی مەهاباد نەقشێکی کارای هەبووە. بەهۆی چالاکییەکانی بۆ ناوچەکانی سنە و ورمێ بەڕێ دەکرێت.

ناوبراو کەسێک دەبێت کە هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەفادار مایەوە.

چوار منداڵی ناوبراو سێ کوڕ و کچێکی کاک سەید "محیەدین" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن.

هەروەها برایەکی ناوبراو بەناوی سەید کەریم لە ڕەوتی ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵ بە کارانی شەهیدانی حیزب و گەل بوو.

یەکێک لە شانازییەکانی ئەوە بووە کە چوار منداڵەکەی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتن و بەتایبەت لە قۆناغی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتدا یەکێک بوو لە هاندەرانی منداڵەکانی بۆ بەردەوامیی لە شۆڕش.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئەو تێکۆشەرە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.