کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

12:30 - 2 خاکەلێوه 2721

ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی کاک "مستەفا باڵغی" باوکی شەهید "ڕەحیم باڵغی" خەڵکی گوندی "حاجی خۆش" سەر بە مەهاباد، دوای تەمەنێک پڕ لە سەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "مستەفا" کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەردەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە کردووە.

شەهید "ڕەحیم باڵغی" ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە گوندی "حاجی خۆشـ"ـی مەهاباد لەدایک بووە و بە پلەی تەشکیلاتیی سەرپەل لە حیزبی دێموکراتدا هەتا دوایین ساتەکانی شەهیدبوونی خەریکی تێکۆشان بووە.

شەهید "ڕەحیم باڵغی" ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٥٩ لە ڕووداوێکی دڵتەزین لە گوندی "حاجی خۆش"  تێکەڵ بە كاروانی شەهیدانی هەرگیز نەمر بوو.

تەرمی کاک مستەفا لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "مستەفا باڵغی" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.