کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لە نۆدشە كۆچی دوایی كرد

21:43 - 23 خاکەلێوه 2712

كوردستان میدیا: خاڵۆ عەبدوڵا شكووهی باوكی شەهید مەهدی شكووهی لە تەمەنی 80 ساڵیدا لە شارۆچكەی نۆدشە بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 23ی خاكەلێوەی 1391ی هەتاوی خاڵۆ عەبدوڵا شكووهی باوكی شەهید مەهدی شكووهی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران پاش 80 ساڵ تەمەنی پڕ لە شانانی، كۆچی دوایی كرد.

ناوبراو بۆ ماوەی 4 ساڵ بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبی دێمۆكرات لە زیندانیدیزڵ ئابادی كرماشان زیندانی كراوە ‌و دواتر لەلایەن چەند دەست و پێوەندییەكی رێژیمەوە ئازار ‌و ئەشكەنجە دراوە.

خاڵو عەبدوڵا ئەندامێكی دڵسۆز ‌و هیوای هەمیشەیی رزگاریی گەلەكەی بوو ‌و هەتا دوایین ساتەكانی ژیانی بە ئامانجی حیزب و رێبازی كوڕە شەهیدەكەی وەفادار مایەوە.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە‌ و كەس ‌و كاری خوالێخۆشبوو خاڵۆ عەبدوڵا شكووهی دەكات ‌و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت‌.
روحی شاد بێ‌