دوابەدوای ئەوەیکه "مایک پۆمپێئۆ"هەڕەشەی داخستنی باڵوێزخانەی ئامریکای لە عێراقدا کرد، باڵوێزی ئەو وڵاتە بەغدای بەجێهێشت.
بە گوێرەی هەواڵدەرییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەردەوامیی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئامریکا و بنکەی وڵاتان، ئامریکا باڵوێزی خۆی لە بەغدا کشاندەوە.
پێشتر وەزیری دەرەوەی ئامریکا ڕوو لە کاربەدەستانی عێراق ڕایگەیاندبوو ئەگەرعێراق پارێزگاری لە گیانی باڵوێزی وڵاتان نەکات، باڵوێزخانەکەیان لە بەغدا دادەخەن.
ئەمە لە کاتێکدایە چەند گرووپێکی چەکداری لە عێراقدا هەڕەشەیان لە هێزەکانی ئامریکا کردووە.
بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حیزبوڵـڵا، لە وڵامی لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئامریکادا وتوویەتی: "سەربازانی ئامریکا لە عێراقدا دەکوژین هەروەها یەکێک لە کاربەدەستانی "حەشدی شەعبی" وتوویەتی چاوەڕوانی هەڵوێستی فەرمی هەموو هێزەکان لە پێوەندی لەگەڵ بوونی باڵوێزخانەی ئامریکا لە عێراق دەکەین".
لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەرییەکان بڵاویان کردووەتەوە ١٥ وڵاتی دیکەش بە تەمان باڵوێزخانەکانیان لە عێراق دابخەن.