کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باڵوێزی تورکیە لە ئامریکا: بەرنامەی ناوکیی ئێران هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئێمەش

12:15 - 25 خاکەلێوه 2722

"حەسەن مورات مەرجان" باڵوێزی "تورکیە" لە "ئامریکا"، لە وتارێکدا کە بڵاڤۆکی "تەرکی سکۆپ" سەر بە "ئیسرائیل" بڵاوی کردووەتەوە، هۆشداریی داوە کە بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران وەکوو وڵاتانی دیکەی جیهان هەڕەشەیەکە بۆ سەر "تورکیە"ش.

"مورات مەرجان" هەروەها داوای کردووە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ناوچەکە، "تورکیە" دەبێ هاوکاریی نزیکی لەگەڵ "ئیسرائیل" هەبێت.

میدیاکانی "ئیسرائیل" لەوانە "واینت" بڵاوی کردووەتەوە کە مەبەستی باڵوێزی تورکیە لە هەڕەشەکانی ناوچەکە، ڕێژیمی ئێران و گرووپە ملیشیاکانی سەر بە ئەو ڕێژیمەیە.

هەر لەو پەیوەندییەدا سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، "نمیک تان" باڵوێزی پێشووی "تورکیە" لە "ئامریکا" وتبووی: "ئەگەر ئامریکاش لەگەڵ بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی تاران بسازێت، ئێمە ناسازێین".