دەوڵەتی ئامریکا به‌رده‌وامه له سه‌پاندنی سزا دارایی و سیاسییه‌كانی به سه‌ر ڕێژیمی ئێران‌دا و لە نوێترین حاڵەتدا، ئامریکا باڵوێزی ڕێژیمی ئێرانی له به‌غدا تەحریم کردووە.
وه‌زاره‌تی خەزێنەدارایی ئامریکا سزای نوێی به سه‌ر ڕێژیمی ئێران‌دا سه‌پاندووە و "ئیره‌ج مه‌سجدی"؛ باڵوێزی ئەو ڕێژیمەی سزا دا.
ئامریکا ڕایگه‌یاندووە: "باڵوێزی ئێران له عێراق "ئیره‌ج مه‌سجدی" پۆسته‌كه‌ی خۆی به‌كارهێناوه بۆ پشتیوانیكردن له میلیشیا عێراقییه‌كان و هەروەها ئه‌و به‌رپرسه له‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیایانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر هێزه ئامریکاییهكان له عێراقدا دەستی هەبووە".
وه‌زاره‌تی خەزێنەداریی ئامریکا بڵاوی کردووەتەوە، "ئیره‌ج مه‌سجدی"، ده‌ستی له پاره‌داركردنی "سپای قودسـ"دا هەیە، كه ئامریکا وه‌ك هێزێكی تیرۆریستی ده‌یناسێنێت.
هاوکات ئامریکا سێ دامه‌زراوه‌ی "بیان رسانه گستر" و "یه‌كیەتی ڕادیۆ و تێلڤێزیۆنی ئێران" و "یەکیەتیی نێوده‌وڵه‌تیی میدیای مەجازیی ئێرانـ"ـی تەحریم کردووە.
ئامریکا ڕایگەیاندووە كه ئەو سێ دامەزراوەیە ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئامریکادا ده‌كه‌ن.