کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باڵوێزی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ دوو تێرۆریست لە داو کەوت

13:15 - 6 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: باڵوێزی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە وڵاتی کنیا کە لە هەوڵ دابووە دوو تێرۆریستی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران لە زیندان ئازاد بکات خۆی لە داو کەوت.

"هادی فەرەجوەند" باڵوێزی ڕێژیمی ئێران لە کنیا لە هەوڵ دابووە دوو مەئمووری هێزی تێرۆریستیی سپای پاسداران لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە ئازاد بکات، بەڵام  لە کاتی ئەو مەئمووریەتەدا ناوبراو لە لایەن پۆلیسەوە پێشی پێ دەگیرێت.

پۆلیسی کنیا لەوبارەیەوە باسی لەوە کردووە، باڵوێزی ڕێژیمی ئێران ویستوویەتی بە شێوەی نایاسایی "ئەحمەد ئەبولفەتحی" و مەنسوور مووسەوی" لە کنیا ئازاد بکات.

ئەو مەئموورەی ڕێژیمی ئێران ساڵی ٩١ لە کاتی ئەنجامدانی کردەوەیەکی تێرۆریستی دەسبەسەر کرابوون.

پشتیوانیییەکانی ئەو ڕێژیمە لە بکەرانی تێرۆر لە ناوچەکە و هەموو وڵاتانی جیهان و دەستێوەردانەکانی ئەو ڕێژیمە لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی عەرەبی بۆ تێکدانی ئەمنییەت و ئاسایش بەردەوام ناڕەزایەتی و نیگەرانی بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە لێکەوتووەتەوە.

پشتیوانی ماڵی و نیزامی رێژیمی ئێران لە گرووپە تێرۆریستیەکان تێچوویەکی زۆر هەڵدەگرێت ئەوەش لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئێران لە دژوارترین دۆخی ژیاندا بەسەر دەبەن.

ڕێژیمی ئێران بە هۆی ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی لە وڵاتانی ناوچە، ڕۆژئاوا و ئامریکا گەمارۆی ئابووری خراوەتە سەر. بەرپرسانی ئەو ڕێژیمەشە هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە ئێمە دەتوانین شەڕ بۆ هەموو جیهان پەڵکێش بکەین و هەرچی پێمان خۆش بێت ئەنجامی دەدەین.