کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"بایدن" ئێران ڕازی دەکات و دۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئاڵۆزتر دەبێت

16:44 - 25 خەزەڵوەر 2720

هەڵبژاردنی "بایدن" وەک سەرکۆماری ئامریکا ئەگەری هەیە ئامریکا بگەڕێنێتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام  و ئەوەش نیگەرانیی وڵاتانی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "نیوماکس" ئەگەری گەڕانەوەی ئامریکا بۆ ڕێککەوتننامەی بەرجام لە سەرکۆماریی "بایدنـ"ـدا زیاتر بووە و ئەوەش نیگەرانیی زیاتری وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیلی بەدواوەیە و ترسیی ئەوەیان هەیە دەستی ڕێژیم وەک جاران ئاوەڵا بێتەوە.

لە ئەگەری هەڵگرتنەوەی گەمارۆکان لەسەر ڕێژیمی ئێران و دەسپێڕاگەیشتن بە سەرچاوە ماڵییەکان وەک ڕابردوو، ڕێژیم زیاتر پشتیوانیی لە گرووپە تێرۆریستییەکانی نزیک لە خۆی دەکات.

گرووپە نیابەتییەکانی نزیک لە ڕێژیمی ئێران هەموو کاتێک لە ڕاستای سیاسەتی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێراندا چالاکییان کردووە و ئەو ڕەوتەش هەروا بەردەوام دەبێت.