کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بایدن: ئەگەر ئێران نەگەڕێتەوە بەرجام گوشاری ئابووریی زیاتری دەخەینە سەر

12:27 - 19 پووشپەڕ 2722

"جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکا بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەک بۆ "واشنتۆن پۆست" ڕایگەیاندووە: "هەتا کاتێک ئێران نەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی بەرجام، گوشارە ئابووریی و دیپلۆماتیکەکانی واشنتۆن درێژەیان دەبێت".

"بایدن" لەو ڕۆژنامەیەدا ئەوەشی شی کردووەتەوە کە لەبەرچی چووەتە "عەرەبستانی سعوودی" و هەروەها لەو نووسینەدا دژی ئێران قسەی کردووە.

سەرکۆماری ئامریکا لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ساڵی ٢٠٢٠دا وتبووی: "بەهۆی کوشتنی جەماڵ خاشۆقچی بەرپرسانی عەرەبستانی سعوودی وەقسە دێنم و دەبێ وڵامدەر بن".

ئەو نووسراوەیەی "جۆ بایدن" کە لەژێر ناوی "بۆ چی من بە نیازم بچمە عەرەبستانی سعوودی" بڵاوی کردووەتە کە لە حەوتووی داهاتوودا دەچمە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تاکوو ئامریکا وەرزێکی نوێ و هیوادارتر و بەسەبر لەوێ دەست پی بکات.

ئەو سەفەرە لە کاتێکی گرینگ و هەرە پێویستدا دەبێت و بەرژەوەندییە گرینگەکانی وڵاتەکەم بەرەوپێش دەبەم .  

هەروەها "بایدن" لە درێژەدا باسی ئەوە دەکات کە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستێکی ئەمنتر و یەکپارچەتر لە زۆر بوار بە سوودی ویلایەته یەکگرتووەکانی ئامریکایە و لە ئەگەری شێوانی بە زیانی ئامریکا تەواو دەبێت.