کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە کوردستان بەردەوامە

11:08 - 25 رێبەندان 2719

ڕۆژانە خەڵکی کوردستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەڕێوەبردنی چالاکی، بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران بایکۆت دەکەن.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەکانی پیرانشار و مەریوان، بە بەڕێوەبردنی چالاکی پەیامی "نا بۆ دەنگدانـ"ـیان گەیاندە شانۆکارانی هەڵبژاردن.

ئەندامانی حیزب لە گوندی کەڵەکین و دەوروبەری پیرانشار، جگە لەوەی کە پۆستێرە تەبلیغییەکانی بەربژێرەکانیان لە دیوارەکان هەڵکەندووە، کاری تەبلیغاتیشیان بۆ بایکۆتکردنی بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم بەڕێوە بردووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی شانۆی هەڵبژاردنەکانیان لە کوردستان بایکۆت کردووە.