کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بایکۆتی هەڵبژاردنەکان/ خەڵکی کوردستان ''نا''یەکی گەوەرەیان بە ڕێژیم وت

19:15 - 28 جۆزەردان 2721

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، لە شارەکانی کوردستان شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران لەلایەن خەڵکەوە هیچ پێشوازییەکی لێ نکراوە و خەڵک دەنگی ''نا''یان بە ڕێژیمی ئێران وتووە.

سەرچاوەکان لە شاری سەقز ڕایانگەیاندووە کە خەڵک بەشداریی ئەو شانۆگەریەیان نەکردووە و شوێنەکانی دەنگدان هەمووی چۆل بوونه و تەنیا چەند سەرباز و مەئموورێکی لێ بووە وهەروەها لە شوێنی دیکە جاشیان هێناوە و چەک لەشان بۆ چاودێریی لەو شوێنانە ڕاوەستاوەن.

لە شاری پیرانشار سپای پاسداران بۆ ئەوەیکە نیشان بدات کە خەڵک لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بەشدار بوونه فەرمانی داوە کە قوتابییان بێنەوە بۆ قوتابخانە و هەروەها داوایان لە خەڵکی کردووە کە ئەگەر داواکارییان هەیە بێن بۆ شوێنی دەنگدان و لەوەێ وڵامیان دەدەینەوە.

هاوکات لە شاری سایین قەڵا، خەڵکی ئەو شارە بە دوو نەتەوەی کورد و تورکەوە بەرەوپیریی بانگەوازی حیزبی دێموکرات و ناوەندی هاوکاریەوە چوونه و سندوقەکانی دەنگدانیان بایکۆت کردووە.

سەرچاوەکان لەو شارە ڕایانگەیاندوە کە ڕێژیم لە سێ ورودیی سایین قەڵا واتا جادەی بۆکان بۆ سایین قەڵا، میاندواو بۆ سایین قەڵا و تیکاب بۆ سایین قەڵا هێزێکی زۆری لە سپای پاسدارانی بۆ میلیتاریزەکردنی زیاتری شار جێگیر کردبوو کە پێشتر هیچ کات بەو شێوەیە هێزی لێ جێگیر نەبووە.

هەروەها بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە دەستی ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە له شاره کانی سنه، مەهاباد، سەقز، بۆکان، نەغەده، پیرانشار، شنۆ، مەريوان و ورمێ چەند کەسێک کە دەنگیان بە شۆراکانی شار داوە بە زۆرەمڵێ بەرگەی دەنگدانی سەرکۆمارییان پێ پڕ كردوونەتەوە و بەم شێوەیە ویستوویانە دەنگ کۆ بکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان لە هەموو شار و گوندەکانی ئێران زۆرینەی خەڵک شانۆی هەڵبژرادنەکانیی ڕێژیمی ئێرانییان بایکوت کردووە و ''نا''یەکی گەوەرەیان بەو ڕێژیمەوە وتووە.