کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بایەخ‌پێنەدان بە هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم لە کوردستان پەشیمانیی بەربژێرانی لێ کەوتەوە

13:36 - 24 جۆزەردان 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە زۆربەی شارەکانی کوردستان ستادەکانی هەڵبژاردن لەگەڵ ساردی و سڕیی خەڵک بەروەڕوو بوونەتەوە.

بە دوای ئەو ساردی و سڕییەی خەڵک بەنیسبەت هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی "چۆمی مەجیدخان" بەشێک لەو کەسانەی کە خۆیان بۆ شورا بەربژێر کردبوو پەشیمانیی خۆیان لە هەمبەر  بەربژێرکردنیان دەربڕیوە.

 ئەو شورایانە دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە چوونەتە فەرمانداریی شاری "میاندوئاو" و وتوویانە: "ئێمە پاشگەزین لەوەیکە خۆمان بەربژێر کردوە بەڵام فەرمانداریی ویستی ئەو بەربژێرانەی ڕەت کردووتەوە".

هەر لەو پێوەندییەدا دوو نەتەوەی "کورد و تورک" لە شاری "نەغەدە" ستادی "ئیبراهیم ڕەئیسیـ"ـیان" لە بایکۆت کردووە و لە شارەکانی "مەهاباد و سنە" و پارێزگای "کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد" خەڵک وێنەی "ڕەئیسیـ"ـیان ئاگر تێبەرداوە.

هەروەها لە شاری "سائین قەڵا"، سەر بە پارێزگای "ورمێ" بەربژێرەکان دەنگ بە پارە دەکڕن.