کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بایەخی پاسپۆرتی ئێران و فەلەستین وەکوو یەکترە

16:38 - 17 رەزبەر 2720

ماڵپەڕی "پاسپۆرت ئیندێکس" بڵاوی کردووەتەوە، بایەخی پاسپۆرتی ئێران لەگەڵ پاسپۆرتی فەلەستین لە یەک ئاستدایە و لە پلەی ٧١ی ئاستی جیهاندایە.

بەپێی ئەو پلەبەندییە، بایەخی پاسپۆرتی ئێران لە وڵاتانی تاجیکستان، پاکستان، ئەرمەنستان، قرقیزستان، تورکەمەنستان، کۆماری ئازەربایجان و ئۆزبەکستان کەمترە.

پاسپۆرتی یەمەن ی ەک پلە لە خوار پاسپۆرتی ئێراندایە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ''پاسپۆرت ئیندکس''، هەر کەس به پاسپۆرتی ڕێژیمی ئێران دەتوانێت بۆ ٥ وڵات بەبێ وەرگرتنی ڤیزا سەفەر بکات، بەڵام بۆ سەفەرکردن بۆ ١٦٥ وڵاتی جیهان دەبێ ڤیزا وەربگیرێت.

بایەخی پاسپۆرتی هەر وڵاتێک بەپێی دەسەڵاتی ئەو حکوومەتەی کە لەسەر کارە بەراورد دەکرێت. بەپێی ئەو پێوەرە دەردەکەوێت کە دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران وەک یەکێک لە خراپترین دەسەڵاتەکان لە ئاستی جیهاندایە.