کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برایان هووک: ڕێژیمی ئێران دوای داعش گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

11:04 - 20 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: نوێنەری تایبەتی ئامریکا لە کاروباری ئێران باسی لەوە کردووە کە لە دوای تێکشکانی داعش، ڕێژیمی ئێران لە ئێستادا گەورەترین هۆکاری ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

''برایان هووک''، نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران، ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی سەرماوەز، لە دانیشتنی ناوندی '' داکۆکی لە دێموکراسییەکان'' لە واشنتۆن وتوویەتی، گوشارە لەڕادەبەدەرییەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بۆ داکۆکی لە خواستەکانی خەڵکی ئێرانە.

بە وتەی "برایان هووک"، تا ئەو کاتەی ڕێژیمی ئێران وەکوو حکوومەتێکی ئاسایی ڕەفتار نەکات، گوشارە لەڕادەبەدەەییەکانی ئامریکا درێژەت دەبێت و بەهۆی ئەم گوشارانەوە تووشی ڕووخان دەبێت.

نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرەڕای ئەوەی کە هێرشی مووشەکی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی بە کاری ڕێژیمی ئێران زانیوە، داوای لە وڵاتانی ئورووپایی کردووە کە دەبێ بەنیسبەت بەرنامە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران هەستیار و جیددی بن.