کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برایان هۆک: ''لەعنەت ناردن ''چارەسەری دۆخی خەڵکی ئێران نییە

11:31 - 28 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسی کارگرووپی کاروباری ئێران، سەبارەت بە قسەکانی حەسەن ڕۆحانی دەڵێت: خەڵکی ئیران کاری دەوێت نەک لەعنەت ناردن.

ڕۆژی دوشەممە، ٢٧ی ڕەشەمە، برایان هۆک، بەرپرسی کارگرووپی کاروباری ئێران، لە تویتێکدا باسی لەوە کردووە، قسەکانی حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، خۆلادان لە قەبووڵکردنی هەڵەکانە.

ڕۆحانی، لە دوایین دانیشتن  لەگەڵ هەیئەتی دەوڵەت لە ساڵی ١٣٩٧دا، کێشەکانی وڵاتی ئیرانی خستووەتە ئەستۆی ئەوی دیکە کە بە "دوژمن" ناوی لێ دەنین و وتویەتی: هەرچی لەعنەتە بۆ ئامریکا و ئیسرائیل و عەربستان بنێرن.

هۆک، سەبارەت به قسەکانی ڕۆحانی وتوویەتی: خەڵکی ئێران کاری دەوێت و حەزی لە لەعنەت و سیحر نییە.

  دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچە و پشتیوانیکردنی گرووپە تێرۆریستییەکان بە میلیون‌ها دۆلار و دزی و گەندەڵییەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، بووەتە هۆی خراپبوونی دۆخی ئابووریی خەڵک، بەڵام بەرپرسانی ڕێژیم، هۆکاری چارەڕەشی خەڵکیان خستووەتە ئەستۆی وڵاتانی دیکە.