کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریتانیا بەفەرمی گرووپی "حەماسـ"ـی وەک گرووپێکی تێرۆریستی ناساند

11:46 - 6 سەرماوەز 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەز، وڵاتی بریتانیا بەفەرمی گرووپی تێرۆریستیی "حەماس" کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیی لێ دەکرێت، وەک "گرووپێکی تێرۆریستی" ناساند و هۆشداریی دا کە ئەندامان و لایەنگرانی ئەو گرووپە لەوانەیە بە چواردە ساڵ زیندان سزا بدرێن.

وەزارەتی نێوخۆی وڵاتی بریتانیا ئەو بڕیارەی بەفەرمی دوای پەسەندکردنی پارلمانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

مەبەستی سەرەکی لەو ڕاگەیەندراوە ئەوەیە کە ئەندامانی حەماس و ئەو کەسانەی کە بەنیاز بن پشتیوانی لەو گرووپە بکەن بە ١٤ ساڵ زیندان سزا دەدرێن.

گرووپی تێرۆریستیی "حەماس" لە ساڵی ١٩٨٧ی زایینی دوای دەستپێکردنی شۆڕشی فەلەستین بە پاڵپشتیی ڕێژیمی ئێران دژی ئیسرائیل دامەزرا.

وڵاتانی "ئیسرائیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و بریتانیا" و یەکیەتیی ئورووپا و چەند وڵاتی دیکە ئەو گرووپە و لقەکانی، وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناساندووە.