وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا سەبارەت بە سەفەرکردنی هاووڵاتییانی و بەتایبەت کەسانی دووڕەگەزنامەیی هۆشداریی دا و ڕایگەیاند کە ئەگەری زۆرە لە کاتی سەفەرکردنیان بۆ ئێران بەبێ هیچ بەڵگەیەک و سەرەڕۆیانە دەسبەسەر و لێپرسینەوەیان لێ بکرێت.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم سێ هاووڵاتیی ئورووپایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
لەو سێ کەسە دوو هاووڵاتیی فەرانسەوی بە ناوەکانی "سسیل کولێر" ئەندامی فێدراسیۆنی فێرکاری و فەرهەنگیی سەندیکای هێزی کاری فەرانسە و هاوژینەکەی کە هەردووکیان بە ویزای گەشتیاری چوونەتە ئێران، دەسبەسەر کراون.
پێشتریش ڕۆژنامەوانێکی سویدی تەمەن ٣٠ ساڵ کە لەگەڵ چەند گەشتیارێک ڕۆیشتبوو بۆ ئێران لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو.