کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریتانیا و ئیسرائیل: ناهێڵین ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی بگات

18:31 - 8 سەرماوەز 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەز، "یائیر لاپید"  وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەر لە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی بەرجام لە دانیشتنێکدا لەگەڵ "لیز تڕاس" وەزیری دەرەوەی بریتانیا  جەختیان لەوە کردەوە کە شەو و ڕۆژ لە هەوڵدان نەهێڵن ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی بگات.

دوو وڵاتی بریتانیا و ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەز گرێبەستێکیان لە بوارەکانی "ئەمنییەتی سایبێری، تێکنۆلۆژی، بازرگانی و بواری بەرگری" بۆ ماوەی دە ساڵ واژۆ کرد کە پێکەوە لەو بوارانەدا هاوکارییان هەبێت.

"سەعید خەتیب‌زادە" لە بەرەبەری دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی بەرجام لە ڤییەن بۆ جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە دەبێ تەواوی گەرمارۆکان لەسەر ڕێژیمی ئێران هەڵبگیرێن.

سیاسەتوانانی ڕۆژاوایی سەبارەت بەو داخوازییەی ڕێژیمی ئێران وتوویانە: "ئامریکا و ئورووپا ئەو داخوازییەی ڕێژیمی ئێران بە نالۆژیکی دەزانن".